پلانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای هاوبەشی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زانکۆی چەرمو و دوو لە زانکۆکانی دیکە لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەسەند کرا: ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پڕۆژەی هاوبەشی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرای پەسەند کرد کە تیایدا ژمارەیەک کورسی خوێندنی ماستەر لە بوارەکانی: ( بایۆلۆجی ، فیزیا ، کیمیا، جیۆلۆجی، ئای تی، ژمێریاری گشتی، تەندروستی کۆمەڵ، تەلارسازی و پلانسازی شار، ئامار، زمان و ئەدەبی ئینگلیزی)، وە هەروەها کورسی خوێندنی دکتۆرا لە بواری: (بایۆلۆجی، جیۆلۆجی، کۆمپیوتەر و بەروبوومی کێڵگەیی) دیاری کراوە و جێ ی ئاماژەیە ڕێژەیەک لەو کورسییانە بە شێوەی پارالیل دەبێت. |
student > Student Message Board >